هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 31 ى 12 ى 2019 ، به‌بریاری ڕاكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك هێزێكى سه‌ربازی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر شاره‌وانى كه‌ركوك
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند ، به‌بریاری به‌نگین ڕێكانى وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون و شاره‌وانییه‌كانى عێراق فەرەیدون عادل مه‌لا وه‌یس كه‌له‌سه‌ر پشكى كورد وه‌ك بەڕێوەبەری نوێی شارەوانی كه‌ركوك ده‌ست به‌كاربووه
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆ رێگریکردن لە کارەکانی بەڕێوەبەری شارەوانی نوێی کەرکووک، له‌ئێستادا هێزێکی ئەمنی گەمارۆی شارەوانی کەرکووکیان داوە.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان راشیدهگهێنێت ، ڕاکان جبوری به‌نووسراوێك داوای لهبهنگین ڕێكانى وه زیری ئاودانکردنه وه و نیشته‌جێ بوون و شاره‌وانییه‌كانى عێراق بریاری ده‌ست به‌كاربوونى به‌رێوه‌به‌ری نوێی شاره‌وانى كه‌ركوك رابگرێت و له‌پارێزگای كه‌ركوك كه‌سێك بۆ ئه‌م پۆسته دیاری بكرێت
به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون و شاره‌وانییه‌كانى عێراق داواكه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و بۆیه‌ش پارێزگار ئه‌م هێزه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست به‌كاربوونى سه‌رۆكى نوێی شاره‌وانى كه‌ركوك جولاندووه
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕاكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك هه‌وڵ ده‌دات كه‌سێك عه‌ره‌ب بۆ ئه‌م پۆسته دابنێت و درێژه به‌رده‌وام بێت له‌گۆڕین و دورخستنه‌وه‌ى به‌رپرسانى كورد له‌پۆستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوك و دانانى كه‌سانى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و توركمان له‌شوێنیان
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.