به‌پێى هه‌واڵێكى به‌غداد ئه‌لیوم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، له سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رپێكراوه‌وه كارمه‌نده‌كانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا به دوو كاروان به‌ره‌و هه‌ولێر گواستراونه‌ته‌وه.
له زارى سه‌رچاوه‌كه‌وه هاتووه شه‌وى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له قایم ده‌یان باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كارمه‌ندى خۆى بۆ هه‌ولێر گواستبووه‌وه و شه‌وى رابردووش ئه‌وانى مابوونه‌وه به هه‌مان شێوه گواستراونه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌رپرسه‌كانى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی ئه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له به‌غدا چۆل بكه‌ن.
هاوكات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى دژ به هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌تیبه‌كانى حیزبوڵلا له عێراق و سوریا هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا و یه‌كێك له ده‌رگاكانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان له ناوچه‌ى سه‌وز له ناوه‌ڕاستى شارى به‌غدا سووتاند و چه‌ند لایه‌نگرێكى حه‌شدى شه‌عبى له خۆپیشانده‌ران له سه‌ر دیوارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكان نوسیووه "داخراوه به ئه‌مرى میلله‌ت".
قه‌یس ئه‌ل حه‌ق ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و هادى عامرى ئه‌میندارى گشتى منزهمى به‌در به‌شدارى خۆپیشاندرهكهیان كردووه و ناڕه‌زایى خۆیان به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه هه‌روه‌ها له‌نیو خۆپیشانده‌ران فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبى و جێگره‌كه‌ى ئه‌بو مههندى ئه‌ل موهه‌ندیس و به‌شداربوونه و ناڕه‌زایى خۆیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕیوه و خۆپیشانده‌ران ئاڵاى حه‌شدى شه‌عبى و كه‌تائب حزبوڵلایان به‌سه‌ر دیوارى باڵیوزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.