دوای ته‌واوبوونی پشووی جه‌ژنی كریس مێس، یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستیان به یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری كرده‌وه، ئه‌ویش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری دێربی كاتالۆنیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل كه شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌میانی هه‌فته‌ی نۆزده‌می لالیگاو له یاریگای پاوه‌ری تایبه‌ت به ئیسپانیۆل به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هه‌رسێ ئه‌ستێره‌ی بارسا لیۆنێل مێسی و لویس سوارێزو ئارتورۆ ڤیدال هێشتا له پشوو دان و بڕیاروایه پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی یانه‌كه بكه‌نه‌وه، هاوكات ئارتور میلۆی به‌ڕازیلی به‌هۆی پێكان به ته‌نیا مه‌شقی كرد‌و ئیداره‌ی بارسێلۆناش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه یاریزانه‌كه تا سێ هه‌فته‌ی دیكه له یاریگاكان داده‌بڕێ
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی بلاوگڕانا هاتووه كه مارك ئه‌ندرێ تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی تیپه‌كه پێكانی له ئه‌ژنۆی ڕاستی هه‌یه‌و به‌شداریكردنی له یاری به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.