به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، تێری هێنری فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئیمپاكت مۆنتریالی كه‌نه‌دی پاڵێوراوه بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی بارسێلۆنا له شوێنی ئێرنیستۆ ڤالڤێردی، ئه‌ویش له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی ئیداره‌ی بارسا له‌گه‌ڵ ڤالڤێردی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی بڵاوی كرده‌وه كه چه‌ند كه‌سێك له ئیداره‌ی بارسا ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هێنری بكه‌نه ڕاهێنه‌ری بلاوگڕانا، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئێریك ئه‌بیدالی فه‌ڕه‌نسی و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌یه كه هاوڕێی نزیكی هێنریهو پێشتر له ڕیزی بارسێلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌یه‌كه‌وه یاریان كردووه
هاوكات هێنری په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مێسی و پیكێ و بۆسكێتس هه‌یه‌و بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش پێشتر پێی گوتوه، بارسێلۆنا ماڵی خۆته‌و هه‌ر كاتێك بته‌وێت ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.