به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، كه‌ریم بنزیمای فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تا ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو
گرێبه‌ستی ئێستای یاریزانه‌كه‌ش له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستویه‌ك ته‌واوده‌بێت، له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بنزیما بۆ ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو و به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی نیشانداوه، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی یاریزانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه له هاوینی داهاتوو به‌فه‌رمی له نێوان هه‌ردوولا واژوو ده‌كرێت
جێگای باسه بنزیمای ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ ئاستێكی به‌رزی له‌م وه‌رزه‌دا پێشكه‌شكردووه‌و خاوه‌نی دوازده گۆڵه له خولی ئیسپانیا‌و به جیاوازی یه‌ك گۆڵ له دوای لیۆنێل مێسی گۆڵكاری خوله‌كه دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.