ئەمریکا بڕیاری دا هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەی سەوزی بەغدا بکات بۆ پراستنی باڵیۆزخانەکەیان.
ئاژانسی رۆیتەرز راگەیاند، بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی باڵیۆزخانەكەیان، هێزی زیاتریان ڕەوانەی ناوچەی سەوزی بەغدا كردووە و هێزە ئەمەریكییەكان لە دەوروپشتی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا بڵاوبوونەتەوە.
هاوكات به گوێره‌ی زانیاری ماڵپه‌ره عێراقییه‌كان، له رێی بڵندگۆكانه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، هێزێكی ئه‌منی پڕچه‌ك له ناو باڵیۆزخانه‌دان و فه‌رمانیان پێیه ته‌قه له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن، بیه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
ئەمرۆ سێشه‌ممه 31/12/2019، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، خاڵی پشكنینی باڵوێزخانهکە له‌لایه‌ن لایانگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.