یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد، كه له عێراقدا ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه ده‌ربڕی كه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رێكخران و له ئه‌نجامیاندا ده‌یان كه‌س بریندار بوون و دوو ده‌روازه‌ی باڵیۆزخانه‌كه سووتێندران.
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له حكومه‌تی عێراقیش كرد، هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی نێرده و نووسینگه دیپلۆماسییه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی ره‌سمی به ناوی كۆمیسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، "پیته‌ر ستانوو" زنجیره‌یه‌ك په‌یامی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
"ستانوو" نووسیویه‌تی" یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كات، كه كرانه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و پرسه‌نامه‌ی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.