Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 13:49

سه‌رۆک کۆماری عێراق: هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان ئابڕووی نێوده‌وله‌تى و گورزێکه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق ده‌درێت

راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، راگەیەندراوێكی لەباره‌ی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هەوڵدان بۆ چونە ناو باڵیۆزخانەكە بڵاوكردەوە. 

سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند هێرشكردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەكان هەڕەشەیە بۆ سەر بەژەوەندییەكانی عێراق و گورزێكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئابرووی نێوده‌وڵه‌تی عێراق له‌كه‌دار ده‌كات.

 سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌ كه‌ عێراق پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێكردنیان . 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.