Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 13:49

حەلبوسی: هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێگەی قبوڵکردن نییه‌ و زیان بە بەرژەوەندییەکانی عێراق دەگەیەنێت

وێنەیەكی خراپ دەگەیەنێت
کوردستان TV
100%


 
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە باره‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە بەغدا رایگەیاند كه‌ ئەو هێرشه‌ جێگەی قبوڵكردن نییه‌ و زیان بە بەرژەوەندییەكانی عێراق دەگەیەنێت. 

محەمەد حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاند، هەوڵدان بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا، زیان بە بەرژەوەندیە باڵاكانی عێراق  دەگەیەنێت و وێنەیەكی خراپ دەگەیەنێت و ئەو كردەوانە لەگەڵ پێناسەی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان یەك ناگرنه‌وه‌. 

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواشی لە حكومەتی عێراق كرد كە پارێزگاری لە نێردە دیپلۆماسییەكان و بارەگای باڵیۆزخانەكان بكات .
 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.