به‌سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ رۆژی دووه‌م به‌رده‌وامن له مانگرتنی كراوه له‌ده‌وروبه‌ری كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و به‌ڵێنیانداوه وه‌ڵامی زیاتری بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا له عێراق و سووریا بده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌ش رێگرییان له و خۆپیشانده‌رانه نه‌كردووه كه شه‌وی رابردوو خێوه‌تیان له‌وشوێنه هه‌ڵداوه.
هاوكات فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه‌و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
شایانی باسه دوێنێ سێشه‌ممه به‌سه‌دان له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاو دوو خاڵی چاودرێیان له دیواری ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه سووتاند.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / فورات نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.