Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 02:10

ئەو دیاردە گەردوونیانەى کە لە ساڵى 2020 ڕوودەدەن

له‌هه‌رێمی كوردستان 2 مانگ گیران و 1 خۆرگیران ڕووده‌دات
کوردستان TV
100%

بەپێى داتا و ئەژمارە ووردە فەلەكیەكان چاوەروان دەكرێت لە سالى 2020 ، شەش دیاردەى گەردوونى لە سەرتاسەرى جیهاندا رووبدات كه 4 مانگ گیران و 2 خۆرگیران كە لەم دیاردانە 2 مانگ گیران و 1 خۆرگیران لە هەرێمى كوردستان بەدى دەكرێت .
-    10/1/2020 مانگ گیرانى نیمچە تاریك .
ئەم مانگ گیرانە لە هەریەكە لە وولاتانى ئەوروپا و ئاسیا و ئوسترالیا و ئەفریقا و بەشێك لە ئەمریكاى باكور و زەریاى هێمن و هیندى دەگرێتەوە .
( لە هەرێمى كوردستان و عیراقیش بەدى دەكرێت : كاتژمێر 8:8 شەو مانگ گیران دەست پێدەكات ، كاتژمێر 11:10 شەو مانگ گیران دەگاتە بەرزترین ئاست ، كاتژمێر 1:12 بەیانى مانگ گیران كۆتایى دێت)
-    5/6/2020 مانگ گیرانى نیمچە تاریك.
ئەم مانگ گیرانە لە هەریەكە لە وولاتانى ئەوروپا و ئاسیا و ئوسترالیا و ئەفریقا و باشورى ئەمریكا و زەریاى هیندى و هێمن دەگرێتەوە .
( لە هەرێمى كوردستان و عیراقیش بەدى دەكرێت : كاتژمێر 8:46 شەو مانگ گیران دەست پێدەكات ، كاتژمێر 11:25 شەو مانگ گیران دەگاتە بەرزترین ئاست ، كاتژمێر 1:4 بەیانى مانگ گیران كۆتایى دێت )
-    21/6/2020 خۆرگیرانى ئەلقەیى . 
ئەم خۆرگیرانە لە هەریەكە لە وولاتانى باشور و ناوەراستى ئەوروبا و بەشێك لە ئاسیا و باكورى ئوسترالیا و زەریاى هیند و هێمن دەگرێتەوە .
( ئەم خۆرگیرانە بە شێوەى خۆرگیرانى نیمچەیى لە هەرێمى كوردستان و عیراق بەدى دەكرێت بە ریژەى %37 دەبێت . كاتژمێر 7:34 بەیانى خۆرگیران دەست پێدەكات ، كاتژمێر 8:38 بەیانى دەگاتە بەرزترین ئاست . كاتژمێر 9:50 كۆتایى خۆرگیران . لە كوردستان نزیكەى 2 كاتژمێر و 16 خولەك دەخایەنێت )
-     4/7/2020 مانگ گیرانى نیمچە تاریك .
وولاتانى ناوەراست و باكورى ئەوروبا و جەمسەرى باشور و ئەمریكاى باكور و باشور و ئەفریقا دەگرێتەوە .
-    29/11/2020 مانگ گیرانى نیمچە تاریك.
وولاتانى ئاسیا و رۆژهەلاتى روسیا و ئوسترالیا و ئەمریكاى باكور و باشور دەگرێتەوە .
-    14/12/2020 خۆرگیرانى تەواو .
وولاتانى باشورى ئەمریكا دەگرێتەوە لەگەل باشورى كیشوەرى ئەمریكاى باشور و زەریاى هیمن و هیندى .
•    وا چاوەروان دەكرێت كە لەسالى 2021 چوار دیاردەى گەردوونى رووبدات .2 خۆرگیران و 2 مانگ گیران، بەلام هیچ كام لەم دیاردە گەردوونیانە لە سالى 2021  له هەرێمى كوردستان بەدى ناكرێت . 

هەرێم عمر كاكل 
رێكخراوى فەلەكناسى كوردستان 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.