Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 05:37

نێچیرڤان بارزانى: نێرده‌ى وڵاتان و دیپلۆماتکاران میوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگیراو بن

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاوپه‌یمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له‌ ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى قاعیده‌ و داعشدا، سه‌باره‌ت به‌ گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه‌ مافێكى ده‌ستوورییه‌، به‌ڵام به‌كارهێنانى توندوتیژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ و نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسیداره‌. به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ و په‌لاماردانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌ڕوانین كه‌ كارێكى به ‌ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌یه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاوپه‌یمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له‌ ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى قاعیده‌ و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به‌ پشتگیرى و هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌.

نێرده‌ى وڵاتان و دیپلۆماتكاران میوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگیراو بن. داوا له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆیان له‌ پاراستنیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵیۆزخانه‌ و دامه‌زراوه‌ و نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان بدرێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

1/1/2020

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.