دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ئه‌مه‌ش چه‌ند راستییه‌كه له‌باره‌ی مێژووی ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگ گێڕان به‌م بۆنه‌یه‌وه:
1. به‌گوێره‌ی میژوونووسان، ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ بۆ 2000 ساڵ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌كه‌م جار خه‌ڵكی میزۆپۆتامیا ئه‌م ئاهه‌نگه‌یان گێڕاوه.
2. رۆمانه‌كان له 1ی ئادار، ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێیان ده‌گێڕا.
3. هه‌ندێ له گه‌لانی تر له‌كاتی هاوتابوونی پایز و هه‌ندێكیشیان له‌كاتی وه‌رچه‌رخانی زستانه ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵیان ده‌گێڕا.
4. ساڵی 1582 كڵێسای كاسۆلیكی له رۆما بڕیاری دا رۆژی یه‌كی جانیوه‌ری/ كانوونی دووه‌م ببێته ده‌ستپێك و سه‌ری ساڵ.
5. ناوی جانیوه‌ری له ناوی خواوه‌ند جانۆس هاتووه.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.