حەشدی شهعبی بە فەرمی داوای لە لایەنگرانی کرد لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له بهغدا، هاوكات وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، پەیامی خۆپیشاندەرانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا گەیشتووەو ئیتر کاتی ئەوەیە بە سەلامەتی بکشێنەوە.
خۆپیشاندەران و لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له بهغدا کشانەوە، حەشدی شهعبی بە فەرمی داوای لە لایەنگرانی کرد گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵن.
دەستەى حەشدى شەعبى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی داوای لهئهندام و لایهنگرانی كرد بەپەلە لهنزیك باڵیۆزخانهی ئهمریكا لهبهغدا بكشێنهوهو ڕێز لهبڕیاری حكومهتی عێراق بگرن و شكۆی دهوڵهت بپارێزن.
لە بەیاننامەكه هاتووه، بانگەوازێکدا، داوای لە سەرجەم لایەنگران و ئەندامانی کرد
بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ بکەن و لەناوچەکە بکشێنەوە، وەک رێزگرتن لە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق و پاراستنی سەروەری دەوڵەت.
ئهمهش دوای ئهوهی دێت ئەمڕۆ چوارشەممە 1 ی 1ی 2020 محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، پەیامی خۆپیشاندەرانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا گەیشتووەو ئیتر کاتی ئەوەیە بە سەلامەتی بکشێنەوە.
محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لە تویتێکیدا لە تۆڕی تویتەر نوسیویەتی، پاراستنی گیانی دیبلۆماسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان و کارمەندانی باڵیۆزخانەکان بەرپرسیارێتی حکومەتی عیراقە کە لە پەیاننامەی جنێف-دا بەڵێنیداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.