Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 01:19

ئەمریکا ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

ئەم هێزانەش لە چەند رۆژی داهاتوو ئامادە دەبن
کوردستان TV
100%


له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیانكرده‌ سەر باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریكا لە به‌غدا، شەوی رابردووش ئەمەریكا بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەكەی لە بەغدا ژماره‌یه‌ك سەربازی ڕەوانەی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌به‌غدا كرد.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن رایگەیاند، نزیکەی 750 سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت، هەروەها هێزی پیادەی دەریایی دەنێرێت بۆ پاراستنی تیمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکیدا هاتووه‌، نزیکەی 750 سەرباز لە فیرقەی 82 بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت لەگەڵ ناردنی هێزی پیادەی دەریایی بۆ پاراستنی ئەندامی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا، ئەم هێزانەش لە چەند رۆژی داهاتوو ئامادە دەبن.

ھەروەھا وەزیری بەرگری ئەمریکا، مارک ئێسپەر رایگەیاند، بۆ بڵاوەکردنەوە هێزەکان رێکارێکی گونجاو گیراوەتە بەر، بۆ وەڵامێک لەسەر زیادبوونی هەڕەشەکان لە دژی ئەندام و دامەزراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، وەک ئەوەی لە بەغدا بینیمان.

لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە ئەمریکا رایگەیاند، باشترین جەنگاوەر و کوشندەترین چەکمان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەمان ناردووتە بەغدا.

شایه‌نی باسه‌ هەینی رابردوو حزبوڵای عێراقی لە كەركووك مووشەكبارانی هێزەكانی ئەمەریكای كرد و بەو هۆیەوە بەڵێندەرێكی ئەمەریكی كوژرا، لە وەڵامی ئەو هێرشە، فڕۆكە بێ فرۆكه‌وانه‌كانی ئەمەریكا پێنج بارەگای حزبوڵایان لە عێراق و سووریا بۆردمان كرد و بەو هۆیەوە ژماره‌یه‌ك چەكدار كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.

لەبەرانبەر ئەو هێرشە لایەنگرانی حەشدی شەعبی هەڵیان كوتایە سەر كونسوڵگەی ئەمەریكا لە بەغدا .

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.