Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 01:19

هاتنی گەشتیاران لە وه‌رزى زستاندا بۆ هەرێمی کوردستان له‌ زیادبوون دایه‌

بە رێژەی 30% زیادیكردووە
کوردستان TV
100%


سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەراورد بە زستانی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیار لەم زستانەدا بۆ هەرێمی كوردستان بە رێژەی 30% زیادیكردووە.
 
مەولەوی جەبار، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند" لە ساڵانی پێشوو هاتنی گەشتیار لە وەرزی زستاندا زۆر سنوورداربوو، بەڵام ماوەی پێنج ساڵە هاتنی گەشتیار لە وەرزی زستاندا بەردەوام زیاد دەكات و خاوەنی شوێنە گەشتیارییەكانیش لەو رووەوە رۆڵێكی بەرچاویان هەبووە".
 
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر رێژەی هاتنی گەشتیار لە وەرزی زستان بەراورد بکرێت بە پێنج ساڵى رابردوو، دەتوانین بڵێین رێژەکە 30% زیادیکردووە.
 
لە ساڵانی رابردوو زیاتر لە وەرزی بەهار و هاویندا گەشتیار رووی لە هەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام وەك سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێدا، ئێستا لە وەرزی زستانیش هاتنی گەشتیار لە زیادبووندایە.
  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.