مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ینێت، ره‌وشى ئه‌منى دهردورى بالیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له ژێر كۆنترۆل دایه و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له گهمارودانى بالیۆزخانهكهمان له به‌غدا پاشه‌كشه‌یان كردووه.
مۆرگان ئۆرتاگۆس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ل كه‌نالى "الحره" رایگه‌یاند" ئه‌وانه‌ى هێرشى سه‌ر بالیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكایان له به‌غدا كردووه ئه‌وان تیرۆریست بوون نه‌ك كه‌سانى خۆپیشانده‌ر بوون، چونكه ئه‌وانه‌ى ته‌نها ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕى له ده‌روبه‌رى بالیۆزخانه مانه‌وه و هێرشیان نه‌برده سه‌ر بالیۆزخانهكهمان.
ناوبراو وتیشى" ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پشتگیرى به‌رده‌وامى ئه‌و خه‌لكانه بووه كه به شێوه‌ى ئاشیتىیانه خۆپیشاندان و ناره‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، جا چ له عێراق بێت یاخۆد له ولاته‌كانى تر.
ناوبراو حكومه‌تى ئێرانى به‌م دۆخه‌ى عێراق تاوانبار كرد‌و رایگه‌یاند" ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه گۆشارهكانى بۆ سه‌ر حكومه‌تى ئێران به‌رده‌وام توندتر ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كى تره‌وه ئاژانسى "فرانس پرێس" بلاوى كرده‌وه، كه به فه‌رمانى سه‌ركردایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى، سه‌رجه‌م لایه‌نگرانى حه‌شد له گهمارودانى بالیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كشاونه‌ته‌وه، ته‌نها كه‌تائیبی حیزبولاى عێراق، كه له ئێران نزیكه ره‌تى ده‌كاته‌وه گوێ به فه‌رمانى هیچ لایه‌نێك بدات بۆ چۆلكردنى ده‌وروبه‌رى بالیۆزخانه، به‌لام دواتر ئه‌وانیش رێككه‌وتن كه له ناوچه‌ى سه‌وز بكشێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.