وه‌رن گه‌ر یه‌كتریشمان خۆش نه‌ویست
با هیچ نه‌بێ ڕقمان لێك نه‌بێ
وه‌رن گه‌ر پێكه‌وه‌ش نهژیایین
هیچ نه‌بێ ماڵی یه‌كدی وێران نه‌كه‌ین
وه‌رن گه‌ر هه‌مان ڕه‌نگیش نه‌بووین
با هیچ نه‌بێ جیاوازه‌كانمان قبووڵ بێت
وه‌رن ئه‌گه‌ر یه‌ك ده‌ستیش نه‌بووین
با هیچ نه‌بێ ده‌ستی یه‌كتری به‌رنه‌ده‌ین
وه‌رن گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كدی چاكیش نه‌بووین
با هیچ نه‌بێ خراپ نه‌بین
وه‌رن ئه‌گه‌ر یارمه‌تی یه‌كتریشمان نه‌دا
با هیچ نه‌بێ ده‌ستدرێژی نه‌كه‌ینه سه‌ر یه‌كتری.
وه‌رن پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك بین هه‌وڵ بده‌ین مرۆڤ بین
وه‌رن با ساده بژین
یانی زۆریش ساده..!
بۆنمونه كارمان به‌كاری هیچ كه‌س نه‌بێت...
به‌بێ هۆ ڕق له‌یه‌ك هه‌ڵنه گرین ...و
ڕێزی بۆچوونه‌كانی خه‌ڵكی بگرین،
هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیاندا هاوڕاش نه‌بین ...!
قسه‌هێنان و بردن وێڵ بكه‌ین...
لێبورده بین و درێژه به بوغز‌و توڕه‌ی نه‌ده‌ین
گوێیان لێبگرین لێیان حاڵی بین .....
خۆئه‌گه‌ر حاڵیبون لێیان سه‌خت بوو به‌بێ ده‌نگی بمێنه‌وه‌و
ڕێزێك له‌ئازاره كانیان بگرین ....!
مه گه‌ر ئه‌مه شتێكی هێنده ئاڵۆزبوو
كه‌مرۆڤ نه‌یتوانی بیكات.!
ههمیشهلهگهڵ كه‌سانێك به
كه دڵیان جوانتره له ڕوخساریان
چونكه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه
له هه‌موو شوێنێك
میهره‌بانی و باشی و ڕهوشتهكهته
ڕوخسار هیچ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نیه و
هه‌تا كۆتایی ش به‌رده‌وام_نابێت
ههمیشهڕووخۆش به به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی
ئاخر ئه‌وان چ تاوانێكیان هه‌یه باجی خه‌مه‌كانی تۆ بده‌ن..!
ئا/ ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.