باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەواوی کارەکانی لە بەغدا رادەگرێت، بەڵام کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر کراوە دەبێت بۆ پێدانی ڤیزە و خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیانی ئەمریکی.
بەهۆی ئەو هێرشەی رۆژی سێشەممە لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی کرایە سەر باڵیۆزخانەکەیان و تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوام بوو، ئەمریکا کارە دیپلۆماتییەکانی لە بەغدا دەوەستێنێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە" بەهۆی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەکەمان، تەواوی کارە دیپلۆماسییەکانمان راگرتوون تاوەکو کاتێکی نادیار. تەواوی کاتە دیاریکراوەکان بۆ چاوپێکەوتنەکانیشمان لە داهاتوودا راگرتوون."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت" هاووڵاتیانی ئەمریکی ئاگادارکراونەتەوە نزیکی باڵیۆزخانە نەکەون و کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەوڵێر بۆ کاری ڤیزا و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی رادەپەڕێنێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.