Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 13:51

له‌به‌غدا کچێکـ دایکی خۆی سه‌ربڕی

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانی
کوردستان TV
100%

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانی كچێك دایكی خۆی له‌ نێو ئارایشگاكه‌ی سه‌ربڕی و دواتر خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.

ئێواره‌ی دوێنێ كچێكـ كه‌ له‌دوكانێكی ئارایشگا به‌ناوی تاج العروسه‌ له‌بازاڕی (شه‌لال)ـی ناوچه‌ی شه‌عب به‌غدای پایته‌خت كارده‌كات ، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی له‌ناو ئارایشگه‌كه‌ دایكی خۆی سه‌ر بڕی و سه‌ری له‌لاشه‌ی جیا كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن: كچه‌كه‌ له‌كاتی سه‌ربڕینی دایكی ئارایشگاكه‌ی داخستووه‌و دواتریش خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه‌و دان دانیشی به‌وه‌داناوه‌ كه‌دایكی خۆی سه‌ربڕیوه‌ .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.