لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشداری دایە هاووڵاتیانی و داوای لێکردن سەردانی عێراق نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، میلیشیاکانی عێراق بە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندی وڵاتان زانیووە.
ئەمە دوای ئەوەدێت لە 31/12/2019 لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا گەمارۆی باڵیۆزخانەی ئەمەریكایان دا، دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق بڕیاریدا بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا چۆڵ بكرێت. دوێنێ چوارشەممە 1/1/2020 حهشدی شهعبی له راگهیهندراوێكدا، داوای له لایەنگرانی كرد، رێز له بڕیاری حكومهتی عێراق بگرن و لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بكشێنهوه.
لەلایەكی دیكە دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کارەکانی خۆی هەڵپەسارد، لە کاتێکدا کونسڵخانەکەیان لە هەولێر کراوە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.