بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج پۆینت هه‌شت پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج پۆینت هه‌شت پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی سه‌نگان خه‌وافی له شاری تۆربه‌ت حه‌یده‌ریێی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و نزیك له سنووری وڵاتی ئه‌فغانستان هه‌ژاندووه.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران ڕاشیگه‌یاند كه بومه‌له‌رزه‌كه به قوڵی هه‌شت كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری شاری تۆربه‌ت حه‌یده‌ریێی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ناوچه‌كانی پارێزگای خوراسانی هه‌ژاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هیچ ئامارێكی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌كه تۆمار نه‌كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.