سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگه‌ی زیقار ڕایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له شاری ناسرییه ئاگریان له باره‌گای سه‌ندیكای ده‌رمانسازان به‌رداو سووتاندیان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئه‌و خۆپیشانده‌رانه به نیازی سووتاندنی باره‌گاكه ڕوویان له باره‌گه‌كه كردبوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌ك له شاری ناسرییه خۆپیشاندان دژ به حكوومه‌ت ده‌كرێت و خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و دابینكردنی هه‌لی كار‌و پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی بێ لایه‌ن ده‌كه‌ن ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.