Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 23:25

شه‌پۆلێکی باران بارین ڕوو له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێنێت
کوردستان TV
100%


ماڵپەڕێکی جیهانی تایبەت بە کەش و هەوا وادەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌پۆڵێكی دیكه‌ى باران بارین  لە هەرێمی کوردستان  راده‌گه‌ێنێت 


بەپێی ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، کە ماڵپەڕێکی ئەمریکییە و بەردەوام پێشبینی دوورمەودا بۆ کەش وهەوای جیهان ڕادەگەیەنێت ئاشکرایکردووە لە هەفتەی داهاتوو 3 ڕۆژ شه‌پۆڵێكی باران بارین  ڕوو لە هەرێم دەکات.

 

پێگه‌كه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌رۆژانى 4 ، 5 ، 9 ى 1 ى 2020   شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌هه‌مانكاتدا پلەکانی گەرماش زیاتر داده‌به‌زێت


ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، کە بارەگای سەرەکی لە پەنسلڤانیای ئەمریکایە و ڕۆژانە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەخاتە ڕوو،  ئەکواوێزەر لە ساڵی 1962 لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە قوتابی  خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە


ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ -  شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.