تیمی وێستگه‌ی بۆشاییگه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی 15 جار پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ن.
ئاژانسی بۆشاییگه‌ریی فیدڕاڵی رووسیا "رۆسكۆسمۆس" رایگه‌یاند، ئه‌و ئاسمانوانانه‌ی كه له وێستگه‌ی بۆشاییگه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كه‌ن 15 جار ئاهه‌نگی ساڵی نوێ ده‌گێڕن.
ئاژانسی "ئێنته‌ر فاكس" له ئاژانسی بۆشاییگه‌ریی رووسیای گواسته‌وه، "ئاسمانوانه‌كان له 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020، 15 خولی ته‌واو جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێیه‌وه له‌سه‌ر زه‌ریای ئارام به‌كاتی مۆسكۆ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و، له‌سه‌ر سیبیریا له‌ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی بیكاڵ به‌كاتی گرینچ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و، له‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی به‌كاتی هیوستن ئاهه‌نگ ده‌گێڕن"، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تیمی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی پار 16 جار به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا.
شایانی باسه، ئێستا تیمێك له‌نێو وێستگه‌ی بۆشاییگه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كه‌ن كه پێكهاتووه له دوو ئاسمانوانی رووسی به‌ناوه‌كانی (ئه‌لیكسی ئۆفشینین و ئه‌لكسانده‌ر سكڤۆرتسۆڤ) و سێ ئاسمانوانی ئه‌مریكایی به‌ناوه‌كانی (نی‌ك هایج و كریستینا كوخ و ئه‌ندرۆ مۆرگان) و ئاسمانوانێكی ئه‌وروپایی به‌ناوی لوكا بارمیتانۆ.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.