یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را، سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیستویه‌كه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی میوانی برده‌وه
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، گابریێل خیسوسی به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، دوای حه‌وت خوله‌كی دیكه‌ش، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی حه‌فتاویه‌كیشدا، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی ڕیتچارلیسۆن دی ئه‌ندرادی هه‌ڵه‌یه‌كی كلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزو به‌رگریكارانی مان سیتی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی ئێڤه‌رتۆنی له یاریه‌كه تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان سیتی له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی ئێڤه‌رتۆنیش له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند له بیستوپێنج خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.