له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و یه‌كی خولی ئینگلیزی یانه‌ی چێلسی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌رووی یانه‌ی برایتۆن بۆوه، یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌كۆتاهات
له‌ده‌سپێكی یاریه‌كه چێلسی ئاستر باشتربوو تا له‌خوله‌كی ده سیزار ئهزبیلیكویتا گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوو و گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی چێلسی بوو، له‌گێمی دووه‌م برایتۆن ریزه‌كانی خۆی باشتر رێكخسته‌وه تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار له‌رێی یاریزان عه‌لی ره‌زا جیهانبه‌خش گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ برایتۆن به‌ده‌ست هێنایه‌وه
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.