له‌په‌راوێزی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی كلۆبال سۆكهر و له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی تهلهفۆزیۆنی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی یاریزانی یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌لمانی رایگه‌یاند بۆندسلیگا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و خولێكی ئه‌سته‌مه، من زۆر خۆشحاڵم له‌ریزه‌كانی دۆرتمۆند درێژه به‌كاروانی وه‌رزشی خۆم ده‌ده‌م، له‌ئێستادا له‌ئاستێكی به‌رزین و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌یه گه‌ر له‌پێناو برینی به‌ربه‌سته‌كان، بێگومان ئامانجمان بردنه‌وه‌ی نازناوی بۆندسلیگا
له‌وه‌ڵامی پرسیاری گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه روونیكرده‌وه پرسیاری زۆرم لێ ده‌كرێـت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، به‌ڵام هێشتا ركابه‌ری وه‌رزی ئه‌مساڵ زۆری ماوه‌و ئومێد ده‌خوازم چی باشبێت بۆ داهاتووی خۆم ئه‌وه به‌دی بێنم، سه‌یاره‌ت به‌خولی لالیگا و بۆندسلیگا كامه‌یان بهئهستهمه له‌به‌رده‌م یاریزانان حه‌كیمی روونیكرده‌وه هه‌ردوو خول جیاوازن بۆندسلیگا ته‌واو خێرایه، به‌ڵام لالیگا كه‌شێكی ئارامی ده‌وێت، من توانیم له‌هه‌ردوو خول یاری ئه‌نجام بده‌م و چێژ له‌هه‌ردوو خول وه‌ربگرم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.