بڕێك دراوی ساخته‌ی عێراقى له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی (2/1/2020) كارمه‌ندانی بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران توانیان ده‌ست به‌سه‌ر (2,525,000) دوو ملیۆن و پێنج سه‌د و بیست و پێنج هه‌زار دینار دراوی ساخته‌ی عێراقیدا بگرن.
ڕاشیگه‌یاندووه: دراوه ساخته‌كه به هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی گیراوه، كه‌ده‌یویست به شێوه‌یه‌كی نهێنی و به قاچاغ ئه‌و دراوه‌كه بهێننه ناو هه‌رێمی كوردستان و ساغی بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.