تۆڕی راگه‌یاندی ئه‌لعربیه و ئه‌لعربیه حه‌دس راگه‌یاند: كه بێژه‌ری به‌توانای كه‌ناڵه‌كه‌یان (نه‌جوا قاسم ) به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
شایانی باسه بێژه‌ر و پێشكه‌ش كار (نه‌جوا قاسم) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵی ئه‌لعربیه له ساڵی 2003 وه‌كو بێژه‌رو په‌یامنێر كاری كردووه چه‌ندین هه‌واڵ و روماڵی شه‌ڕی كردوه به‌تایبه‌تی شه‌ڕه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان، له ساڵی 2011 له نێوان سه‌د كه‌سدا له جیهانی عه‌ربی وه‌كو به‌هێزترین خاتوونی عه‌ربی هه‌ڵبژێردرا كه له‌لایه‌ن گۆڤاری "ئاریبیان بزنس" ئه‌نجام درا بوو، وه له‌ساڵی 2012 خه‌ڵاتی ده‌زگای (می شدیاق) بۆ داهێنانی ته‌له‌فزیۆنی پێبه‌خشرابوو.
نه‌جوه قاسم، له لوبنان له‌دایكبووه و ماوه‌ی زیاتر له 15 ساڵ له كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه كاری بێژه‌ری و پێشكه‌شكاری كردووه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعربیه
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.