عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست لهكاركێشاوەی عێراق و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە یەکەوە کردووە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/1/2020 بڵاوی كرده‌وه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه و باسی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایان كردووه.
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رای گه‌یاند، پۆمپیۆ به توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكای سه‌رۆكۆنه كردووه و ئه‌وه‌شی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه له پاراستنی باڵوێزخانه و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان.
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌و رێكارانه كردووە كه حكوومه‌تی عێراق گرتوویه‌ته به‌ر و داواشی لێ كردووه، پابه‌ندی پاراستنی نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماسی ئه‌مریكا بێت.
رۆژی 31/12/2019، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵای عێراق، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گردبوونه‌وه و دواتریش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.