Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 21:20

نەجوا قاسم، بێژەر و پێشکەشکاری بەناوبانگی عه‌ره‌بى کۆچی دوایی کرد

وەك بێژەرو پێشكەشكار لە تەلەفزیۆنی "العربیة الحدث" كاری كردووە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، له‌ دووه‌مین رۆژى سالى نوێى 2020دا، نەجوا قاسم، بێژەر و پێشكەشكاری بەناوبانگی عه‌ره‌بى له‌ مالى خۆیدا له‌ شارى دوبه‌ى كۆچی دوایی كرد.

نەجوا قاسم، وەك بێژەر و پێشكەشكار لە تەلەفزیۆنی "العربیة الحدث" كاری كردووە، ماوەیەكی زۆریش وەك ڕۆژنامەنووس لە چەند دەزگایەك كاری كردووە، هەروەها لە ساڵی 2003 ڕووماڵی شەڕەكانی عێراق و ئەفغانستانی كردووە.  

لە ساڵی 2006 خەڵاتی باشترین بێژەری عەرەبی وەرگرتووە، هەروەها خەڵاتی باشترین بێژەری ڕووماڵی ڕووداوەكانی شەڕی وەرگرتووە.

نەجوا قاسم، لە ساڵی 1967 لە لوبنان لەدایك بووەو لە تەمەنی 53 ساڵی لە دوبەی كۆچی دوایی كرد.

نەجوە قاسم، لە دوایین توویتیدا له‌ باره‌ى هاتنى سالى نوێى 2020دا لە توویتەرەکەی خۆیدا نووسیویەتی "خودایە ساڵێکی پر خێر بێت بۆ هەمووان و وڵاتەکەمان بپارێزە و چاوت لە لوبنان بێت".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.