Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 15:50

ئه‌مه‌ریکا هۆشداری ده‌داته‌ چه‌کداران و لایه‌نگرانی حزبوڵاى عێراقی

ئه‌مه‌ریكا: ئێران پالپشتى هێرشه‌كان له‌ عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%

مارك ئێسپەر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئێران، هۆشداریش ده‌داته‌ چه‌كداران و لایه‌نگرانی حزبوڵاى عێراقی، كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ هێرشكردنه‌وه‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق.

وەزیری دەرەی ئەمریکا ھۆشداری دا و وتى" میلیشیاکانی سەربە ئێران چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆ ھێرش دەکەن و  پەشیمان دەبنەوە ئەگەر بێتو جارێکی دیکە ھێرشبکەنە سەر به‌رژوه‌ندییه‌كانمان.

مارك ئێسپەر، لەبارەی ھێرشەکانی میلیشیاکانی حیزبوڵاوە بۆ سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە بەغدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئێران ھێرشەکان بەرێوەدەبات و پاڵپشتیشیان دەکات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی بلاك هوكی ئه‌مه‌ریكیش به‌ چڕی له‌ ئاسمانی به‌غدا ده‌خولێنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.