به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌ل حوره‌ى ئه‌مریكى كه به‌زمانى عه‌ره‌بى په‌خش ده‌كرێت، وێنه‌ى ده‌ستى قاسم سوله‌یمانى به په‌ڕیوى له شوێنى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر قاسم سوله‌یمانى بڵاوكرایه‌وه.
له وێنه‌كه‌دا ده‌ستى به په‌ڕیوى و گوستیله‌كه‌ى ده‌ستى ده‌رده‌كه‌وێت و گوستیله‌كه‌شى وه‌ك به‌ڵگه نیشاندانێك بوو كه لاشه‌ى سوله‌یمانى پێ بناسنه‌وه.
قاسم سوله‌یمانى سه‌رۆكى سوپاى فه‌یله‌قى قودس و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له هێرشێكى مووشه‌كى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له نزیك فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بۆردومان كرابوون و سوپاى پاسدارانیش كوژرانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیى پشتڕاستكرده‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌شى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس سووتاوه و گوستیله ناوداره‌كه‌ى قاسم سوله‌یمانى كه ئه‌و هه‌میشه راهاتبوو له په‌نجه‌ى بكات به‌ڵگه‌یه‌ك بووه بۆ ناساندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى سوله‌یمانى.
هه‌روه‌ها له كاروانه‌كه‌ى قاسم سوله‌یمانى له نزیك فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا 8 كه‌سى دیكه‌ش كوژراون و پارچه لاشه‌ى كوژراوان له شوێنى بۆردومانه‌كه و وێنه‌ى تمه‌نى ئێرانى و پاره‌ى سوورى چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌ك له شوێنه‌كه‌دا كه‌وتووه.






ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.