سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به بۆنه‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: تا ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی ئیدانه‌كردن، ئیدانه‌ی كوژرانی حاجی قاسم و حاجی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی عێراقی و ئێرانی ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه ئه‌و شه‌هیدانه سیمبوڵی گه‌وره بوون له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا" ئه‌وه‌شی نووسیوه كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی كه پۆستێكی فه‌رمی هه‌بووه، به دوژمنكاری بۆ سه‌ر عێراق و حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق نووسیویه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی پاكتاوی كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان و وڵاتی دۆستی عێراق له ناو خاكی عێراقدا به پێشێلكارییه‌كی بێ پێچ و په‌نای سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی وڵات و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكی روونی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، كه ده‌بێت رۆڵیان ته‌نیا راهێنان و مه‌شقكردن بێت به هێزه عێراقییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ژێر سه‌رپه‌رشتی و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراقدا.
به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆ له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له ئاكامدا هه‌ردوو به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كه كوژران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.