باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به هاووڵاتیانی ئه‌مریكاى راگه‌یاند كه به‌په‌له خاكی عێراق به‌جێ بهێڵن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاوی كردۆته‌وه داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات به‌په‌له خاكی عێراق به‌جێ بهێڵن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر خاكی عێراق.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.