باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و 10 كه‌سی دیكه‌ی له به‌غدا پشتڕاست كرده‌وه.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا پشتڕاستی كرده‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی و له هێرشێكی موشه‌كیدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، كوژراوه.
ئیرەج مەسجدی لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران رایگەیاندووە، بۆردومانەکەی ئەمریکا کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سولەیمانی و موهەندیسی کردووەتە ئامانج، بووه‌ته هۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و 10 كه‌سی دیكه و هێرشه‌كه له رێگه‌ی مووشەکهوه ئەنجامدراوە.
مەسجدی ئەوەیشی گوت کە لە ئێستادا رێککاری پێویست دەگرنەبەر بۆ گەڕانەوەی تەرمی کوژراوەکان بۆ ئێران.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی هه‌ریه‌ك له قاسمی سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، به ئاڕاسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان لە نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.