له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئاشكرایكرد، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی به‌غدا دەستی پێکردەوە.
ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر کاروانێکی حەشدی شەعبی، قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كوژران، دوای ئه‌م رووداوه بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گه‌شتی فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا وەستا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.