Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 20:13

رووسیا: کوژرانى قاسم سوله‌یمانى هه‌نگاوێکى سه‌رکێشانه‌یه‌ و گرژیى و ئاڵۆزیى له‌ ته‌واوى ناوچه‌که‌ زیاتر ده‌کات

قاسم سوله‌یمانى به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه‌ خزمه‌تى دۆسیه‌ى به‌رگرى له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانه‌كانى ئێران كردووه‌
قاسم سوله‌یمانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیوم، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند: كوژرانى جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانى هه‌نگاوێكى سه‌ركێشانه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆى په‌ره‌سه‌ندنى گرژییه‌كان له‌ ته‌واوى ناوچه‌كه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له‌ به‌شێكى لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌: قاسم سوله‌یمانى به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه‌ خزمه‌تى دۆسیه‌ى به‌رگرى له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانه‌كانى ئێران كردووه‌، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه‌ گوتیشی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى گه‌لى ئێران ده‌كه‌ین.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ ئاڕاسته‌كردنى مووشه‌ك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.