دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سهر به سوپای پاسدارانی ئیران له لایهن سوپای ئاسمانی سوپای ئەمریکاوه، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر له راگهیهندراوێكدا فەرمانی بە سوپای مەھدی و کەتیبەی یوم ئەلموعودی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی کرد کە لە ئامادەباشی دابن.
سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرەخۆشی ئاراستەی ئێران کرد و رایگەیاند: بەھۆی شەھیدبوونی موجاھید قاسم سولەیمانی و یاوەرانی، سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم مەرجەعە ئاینییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و حکوومەتەکەی و گەلەکەی دەکەم.
گوتیشی: بە ئامانجگرتنی (سولەیمانی)، بە ئامانجگرتنی گیانی جیھاد، ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشە، بەڵام ئەم دۆخە پێداگری و بەرەنگاربوونەوەی ئێمە ناوەستێنێ.
سەدر جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە عێراق و ناوچەکە لە مەترسییەکان بەدوور بگیرێن و بانگھێشتی عێراقییەکانیشی کرد کە ھێمن و بە عەقلمەندی مامەڵە بکەن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.