Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 20:13

شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانیی دیاریکرا

ساڵانێکی زۆرە لەتەنیشت سولەیمانیدا لە سوپای قودسدا کاردەکات
شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی
کوردستان TV
100%

عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە فەرمانێکدا ئیسماعیل قائانی وەک بەرپرسی سوپای قودس راسپارد و بەو جۆرە قائانی دەبێتە جێگرەوەی قاسم سولەیمانی.
 
خامنەیی لەو فەرمانەدا گوتوویەتی، بەرنامە و پلانی هێزی سوپای قودس هەمان ئەو بەرنامەیە دەبێت کە قاسم سولەیمانی جێبەجێی دەکرد.
 
لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەو فەرماندە سەربازییە لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بووە و ساڵانێکی زۆرە لەتەنیشت سولەیمانیدا لە سوپای قودسدا کاردەکات.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3-1-2020 هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری به‌رپرسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا و له‌ ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.