هۆشیار زێبارى وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان له تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی وەرچەرخانێكی نوێ لەنێوان ئەمریكا و ئێران.
هۆشیار زێباری نوسیویەتی ڕایگەیاند" كوژرانى قاسم سلێمانى له شه‌وى ڕابردوو، نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، دەستپێكێكى نوێیە له گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
زێباری هه‌روه‌ها دەڵێت" لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرگای دۆزەخ دەکرێتەوە، بۆیە پێویسته هه‌مومان خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه بیربكه‌ینه‌وه و ڕه‌فتار بكه‌ین.
تێزانین بەرەبەیانی ئه‌مرۆ هه‌ینى لە هێرشێكی موشەكی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدا، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و 8 كەسی دیكە كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.