Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 19:02

تره‌مپ: سولەیمانی پلانی کوشتنی خه‌ڵکێکی زیاتری هه‌بوو

تره‌مپ: دەبوایە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا سولەیمانی کوژرا بوایە
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران رایگه‌یاند" قاسم سوله‌یمانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسە لە کوژرانی ملیۆنان کەس و پلانی كوشتنی خه‌ڵكێكی زیاتریش هه‌بوو.

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" رایده‌گه‌یه‌نێت، سولەیمانی بەشداری لە کوشتنی خۆپیشاندەرە ئێرانییەکاندا کردووە و دەبوایە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا سولەیمانی کوژرا بوایە.

تره‌مپ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، سوله‌یمانی به‌رپرسه‌ له‌ كوژران و بریندار بوونی هه‌زاران ئه‌مه‌ریكی به‌ درێژایی ماوه‌یه‌كی زۆر و پلانی كوشتنی خه‌ڵكێكی زۆر زیاتریشی هه‌بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.