وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له په‌یامێكدا داوای له هاووڵاتیانی له عێراق كرد، به زووترین كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن و ئه‌گه‌ر بكرێت باشترین رێگای پارێزراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبژێرن.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی "ئێن ئۆ ئێس"ـی هۆڵه‌ندی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه، كه رایگه‌یاندووه، "گرژی و توندوتیژییه‌كانی به‌غدا فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار"، داواشی له هاووڵاتیانی هۆڵه‌ندی له عێراق كرد، له حاڵه‌تی هه‌ڵچووندا دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر میدیاكان بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، ناتوانرێت پێشبینی ئه‌وه بكرێت ئاخۆ له داهاتوودا چی رووده‌دات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یلقه‌ی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حه‌شد كوژران.
هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش داوای لە هاووڵاتیانی كرد بە هیچ شێوەیەك سەردانی عێراق نەكەن، ئەوانەی لە عێراقیشن بە زووترین كات وڵاتەكە بەجێ بێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بە پێشهاتە نوێیەكانی عێراق، داوای لە هاووڵاتیانی كردووە ئاگەداری خۆیان بن و گەشت بۆ عێراق نەكەن.
دوابەدوای كوژرانی ئەو فەرماندەیەی ئێران و عێراق، باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریكی كرد بە هیچ شێوەیەك لە عێراقدا نەمێننەوە، لە ڕێگەی وشكانی یان ئاسمانی بێت، پێویستە بە زووترین كات خاكی عێراق بە جێ بێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.