سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی كوژرانی فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مریكادا، ساز ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكی كورتدا رایگه‌یاندووه : دانیشتنه نائاساییه‌كه تایبه‌ت ده‌كرێت به دهستدێژییكردنهكهی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و رۆژی یه‌كشه‌ممه سازده‌كرێت.
پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدلمه‌هدی و هێزه سیاسییه شیعه‌كان داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران-یان كردبوو به ئامانجی ده‌ركردنی بڕیارێك كه به‌پێیه‌وه كۆتایی بهێنرێت به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.