Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 17:51

وەزارەتی شارەوانی: ئەمساڵ زەوی کارت تاپۆ دەکرێن

ئامادەکاری کراوه‌ بۆ ئەوەی کێشەی زەوی کارت کۆتایی بێت و ھەموویان بکرێن بە سەنەد
کوردستان TV
100%

کۆردو شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند كه‌ ژمارەیەکی زۆری زەوی لە ساڵانی رابردوو دابەشکراون و تا ئێستا بەشێکی ئەو زەویانە ھێشتا کارتن و نەکراون بە تاپۆ، بەڵام وەزارەت پلانی ھەیە بۆ تاپۆکردنی زەویە کارتەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی  شارەوانی  راشیده‌گه‌ێنێت ، بڕیارە ئەمساڵ زەویە کارتەکان بکرێنە تاپۆ وەزارەت ئامادەکاری کردوە بۆ ئەوەی کێشەی  زەوی کارت کۆتایی بێت و ھەموویان بکرێن بە سەنەد و لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ بکرێن.


لەبارەی ژمارەی ئەو زەویانەی حکوومەت دابەشی کردوە و ھێشتا تاپۆ نەکراون کۆردەو شابان رەتیکردەوە ژمارەیان ئاشکرابکات و روونی کردەوە، بێگومان ژمارەیان ھەیە لای وەزارەت، بەڵام ئێمە ھیچ ژمارەیەک ئاشکرا ناکەین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.