بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كات باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 12 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگاكانى سلێمانی 11 و دھۆك 10 پلەی سیلیزی و له‌پارێزگای كه‌ركوكیش بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.