Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 17:51

گه‌نجێکی کورد به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا

لە سنوورەکانی پیرانشار
کوردستان TV
100%


لاوێکی کوردی خەڵکی دێولان کە بە مەبەستی چوون بۆ هەرێمی کوردستان چوبووە سنوورەکانی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ درایە بەر دەستڕێژی گوللـه‌ و کوژرا

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردووو 1 ى مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی چوارشەممەی رابردوو 1ی 1 ى 2020، گه‌نجێکی خەڵکی گوندی (سیس) سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی نادر کەریمی، لەکاتی هاتنی بۆ هەرێمی کوردستان و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاندبوو، كه‌ نادر لە کاتی چوون بۆ هەرێمی کوردستان و لە سنوورەکانی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

ئەو سەرچاوەتە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لە درێژەدا بە به‌هەنگاوی راگەیاندووه‌ كه‌ نادر کەریمی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژی حکومەتی ئێران بووە و دوای گەڕانەوە بۆ ماوەی چەند مانگ دەستبەسەر کرابوو.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.