دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بوو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیی بوو له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی به‌غدا له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا جگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت و زێر و چه‌ند دراوێكی سه‌ره‌كی كاریگه‌ری له سه‌ر هێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی جیهان كردووه..
هێلی فرۆكه‌وانی كه‌نداو ڕایگه‌یاندووه: به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراق دروست بووه بریاریاندا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ به‌غدا و به‌سرا ڕابگرنن..
هه‌روه‌ها هێلی ئاسمانی شانشینی ئورده‌ن له به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هه‌فتانه هه‌ژده گه‌شتمان بۆ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌یه له ئێستادا به هۆی ئه‌و دۆخه‌ی به‌غدا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانمان ده‌وه‌ستێنن تا كاتێكی نادیار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.