ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و هێرشبه‌رو گۆڵكاری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێكان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی گه‌شتی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ناكات و له كه‌مپی مه‌شقی زستانه‌ی بایرن بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه به‌شدار نابێت كه یانه‌كه له چوار تا ده‌ی ئه‌م مانگه سازی ده‌كات
ئه‌م یاریزانه مانگی ڕابردوو دووچاری پێكان هات و دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا‌و ئه‌و كات ڕاگه‌یه‌ندرا كه دوو هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه
ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد كه لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ هه‌ر له میونشن ده‌مێنێته‌وه‌و مه‌شقی تایبه‌ت به چاك بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات و به‌و ئومێده‌یه بۆ یه‌كه‌م یاری ئه‌مساڵی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هێرتابه‌رلین له نۆزده‌ی ئه‌م مانگه ئاماده‌بێت
جێگای باسه لیڤاندۆڤسكی له‌م وه‌رزه‌دا نۆزده گۆڵی له بۆندسلیگا تۆماركردووه‌و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.